حه‌یده‌ر عه‌بادی رایده‌گه‌یه‌نێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كه‌ین و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانیش رێگر نابێت له‌به‌رده‌م ره‌وانه‌كردنی موچه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا، ئاشكراشیكرد، داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له سێ مانگی رابردوودا، نزیكه‌ی دوو ترلیۆن دینار بووه، به‌مه‌ش ده‌توانێت زیاتر له 80%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی دابین بكات.
عه‌بادی راشیگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، بڕیاردرا به ته‌رخانكردنی بڕی 100 ملیار دۆلار بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق، هه‌روه‌ها بڕیاریشدرا رۆژێكی دیكه بۆ پشووه فه‌رمییه‌كان به‌ناوی رۆژی رزگاری، زیاد بكرێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ ووتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و ئاماژه و هه‌نگاوانه ده‌كات كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌غدادەوه ده‌ركه‌وتن و جۆرێك له نیازپاكیمان لێ خوێنده‌وه، وه‌ك سه‌ردانى شاندێكى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵه‌وه به‌مه‌به‌ستى ناردنى مووچه‌كانیان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاماده‌یه له‌سه‌ر كێشه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقدا گفتوگۆ بكات و به‌پێى ئه‌و میكانیزمانه‌ى ده‌ستوورى عێراق دیارى كردوون، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى هاوبه‌ش كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولادا بێت.