وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند" پابه‌ندن به پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه، و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن رێگایه‌ك بۆ ره‌وانه‌كردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بدۆزنه‌وه".
ڤیان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و ئه‌ندامی لیژنه‌ی وردبینی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه رۆژی پێنچ شه‌ممه به‌ڕێوه‌چووه و رۆژی هه‌ینیش له دیوانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی وردبینی ناوی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته به‌رده‌وام بووه".
سه‌باره‌ت به چۆنێتی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، موچه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دابینده‌كه‌ن كه له فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیدا ده‌وامده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی شایسته نین و خزمه‌تی حزبی یان سیاسیان هه‌یه و له فه‌رمانگه‌ی حكومیدا ده‌وامناكه‌ن.
حه‌دیسی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، وه‌كو حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌وڵده‌ده‌ن و پابه‌ندن به دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌كو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق.
حه‌دیسی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه دوای پرۆسه‌ی وردبینی شێوازی گه‌یاندنی موچه‌كه دیاریده‌كه‌ن، ده‌ڵێت ئێستا جێی مشتومڕه ئایا بدرێته پارێزگاكان به راسته‌وخۆ یان حكومه‌تی ناوه‌ندی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا موچه دابه‌شبكات، هه‌موو ئه‌مانه له‌دوای كۆبونه‌وه و دانیشتنه ته‌كنیكییه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.