بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیانی گەڕەكی ڕاپەڕینی ئاگاداردەكاتەوە، بەهۆی ئەنجامدانی چاكسازیی لەپڕۆژەی ئاوی (دوكان ـ سلێمانی) بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بێ ئاو دەبن".
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی "سپی" نێردراوە هاوڵاتیانی گەڕەكی ڕاپەڕین ئاگاداردەكاتەوە، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ئاوی نیشتیمانیان پێنادرێت.
لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتوە "هۆكاری نەبونی ئاو بۆ ئەنجامدانی هەندێك كاری چاكسازی لەپڕۆژەی هێڵی یەكی (دوكان ـ سلێمانی) دەگەڕێتەوە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیانی ئەو گەڕەكە دەكەین دەست بەئاوەوە بگرن تا ئاساییبونەوەی دابەشكردنی ئاو لەو هێڵەوە".