عێراق بڕیار دەدات کارەکانی کۆمپانیای کار رابگرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بڕیاردرا كاره‌كانی‌ كۆمپانیای‌ كار له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ كه‌ركوك رابگرێت".

كاوه‌ محه‌مه‌د، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگەیاند " لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بڕیاردرا كاره‌كانی‌ كۆمپانیای‌ كار له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ كه‌ركوك رابگرێت".

کاوە محەمەد وتیشی :”لیژنە‌یه‌ك‌ بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ بڕی‌ هه‌نارده‌ و داهاتی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردوی‌ نه‌وتی‌  كه‌ركوك و هه‌رێمی‌ كوردستان پێكهێنرا”.

هەر له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا ‌و له‌ سه‌ر داوای‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ پێكبهێنرێت، بۆ سه‌ردانیكردنی‌ قه‌زای‌ خورماتو و ناوچەکانی دیکە كه‌ له‌دوای (16)ی‌ ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ توشی‌ كێشه‌ی‌ ئه‌منیی‌ بون.

ئەو لیژنەیە، نوێنه‌ری‌ ژمارەیەک لیژنه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانیی ‌‌و فراكسیۆن ‌و پێكهاته‌كان له‌ لیژنه‌كه‌دا به‌شدارده‌بن ‌و راپۆرتێك له‌باره‌ی‌ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان دژی‌ هاوڵاتیان ئه‌نجامدراون.



PM:07:29:08/01/2018