به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سه‌یدسادق، داوا له مامۆستایانى گرێبه‌ستى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌كات کە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانى هۆبه‌ى یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سه‌یدسادق، له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئاگادارى سه‌رجه‌م مامۆستایانى گرێبه‌ستى هه‌ردوو قۆناغى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سه‌یدسادق ده‌كه‌ینه‌وه، ڕۆژى چوار شه‌ممه كاتژمێر 9 له هۆبه‌ى یاساىی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستى نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان بۆماوه‌ى ساڵێكی دیكه".
بەگوێرەی ئاگادارییه‌كه "پێویسته هه‌ر مامۆستایه‌ك كۆپییه‌كى ڕه‌نگا و ڕه‌نگى ناسنامه‌ى بارى شارستانى پێبێت و ئاگادارییه‌كه‌ش ته‌نیا ئه‌و مامۆستایانه ده‌گرێته‌وه كه ڕۆژى 2017/9/30 ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان كۆتایی هاتووه".
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه دامه‌زران له هه‌رێمى كوردستان ڕاگیراوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه په‌روه‌رده‌ى شاره‌كان له ڕێگه‌ى دامه‌زراندن به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست هه‌وڵى پڕكردنه‌وه‌ى كه‌میى میلاكاتى قوتابخانه‌كان ده‌ده‌ن.