زانكۆی سلێمانی بڕیار لەسەر رۆژمێری ساڵی خوێندنی (2017 – 2018)دەدات و بەگوێرەی رۆژمێرەكەش پشووی نەورۆزو هاوینە دیاریكراوە.
بەگوێرەی نووسراوێكی زانكۆی سلێمانی كە لەلایەن د. رەزا حەسەن حسێن، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەوەكالەت واژۆكراوە بڕیاردراوە بەدانانی رۆژمێری ساڵی خوێندنی(2017-2018) بەپشت بەستن بەڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم.
لەرۆژمێرەكەدا پشووی نەورۆزو وادەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی زانكۆی سلێمانی دیاریكراوە، بەمشێوەیەی خوارەوە.
- پشووی نەورۆز لەرۆژی 2018/3/17ەوە دەستپێدەكات بۆ 22/3/2018.
- تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ لە 2018/6/2ەوە دەستپێدەكات.
- پشووی هاوینە لە 2018/7/1ەوە دەستپێدەكات تاوەكو 2018/8/31.
- تاقیكردنەوەی خولی دووەمیش لەڕۆژی 2018/9/1ەوە دەستپێدەكات.