کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێى بڵاوکردەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٩ پلە و نزمترینیش ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٧ پلە بە ٢ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٧ بە ٦ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٢٢ پلە بە ٤ پلە دەبێت.
کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەى بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٦ پلە و نزمترینیش ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٤ پلە بە ٢ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٣ بە ٤ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١٩ پلە بە ٣ پلە دەبێت.