ئامادە سازی دەکرێت بۆ کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی یەکێتی

وابڕیارە سبەی دوو شەممە ١٥ ی کانوونی دووەم ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی لە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی کۆببنەوە بەبۆنەی گەڕانەوەیەوە لە نەخۆشیەکەی میوانداری بکرێن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" بڕیارە سبەی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بە مەکتەبی سیاسی پێشووشەوە لە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ میوانداری بکرێن، هەر لەو بۆنە کۆمەلآیەتییەدا کار بۆ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بکرێت".

بەپیی زانیارییەکانی سپی، ئەو کۆبوونەوەیەی سەرکردایەتی یەکێتی زۆرێک لە باڵە سیاسیەکان یەکێتی بە پێیویستی دەزانن بۆ یەکلایی کردنەوەی دوو پرس، یەکێکیان تا کۆنگرە دەبەستن یەکێتی لەلایەن کێوە بەڕێوەببرێت، لەو روەشەوە دوو را هەیە، رایەک پێیوایە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسی بکرێت، رای دووەمیشیان دەستەیەکی کاتی دەستنیشان بکرێت تا بەستنی کۆنگرە.

پرسی دووەمیشیان رێککەوتنە لەسەر پرسی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

رۆژی ٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دا بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری هەڵوەشانەوەی مەکتەبی سیاسی درا، بەهۆی جێهشتنی کۆبوونەوەکە لەلایەن ئەندامانی مەکتەبی سیاسیەوە کۆبوونەوەکە هەڵپسێردراو لەو کاتەوە کۆبوونەوەی تر ئەنجام نەدراوە.   




PM:10:49:14/01/2018