وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم پێشبینی دەکات کۆتایی ئەم مانگە بەغدا موچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە بنێرێت.
د. خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا جارێكی دیکە وه‌فدی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وردبینی لیستی موچە‌خۆران كۆده‌بێته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتیشی :”هه‌وڵده‌درێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی وردبینی لیستی موچه‌خۆران كۆتایی پێبهێنرێت بۆئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دو وه‌زاره‌ته بنێرێت”.
ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند مانگێکە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران بەڵێن دەدات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات، بەڵام هەندێک ناوەندی کوردی پێیانوایە کە عەبادی دەستاودەست بە هەرێم دەکات و مووچە نانێرێت.