سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگەیاند هه‌وڵه‌كانمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و دەڵێت "سوورین له‌سه‌ر پێدانی موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، رایگه‌یاند سوورین له‌سه‌ر پێدانی موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وتیشی"هه‌وڵه‌كانمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، عه‌بادی وتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا دواناخرێت و كار بۆ به‌هێزكردنی بڕیاری سیاسی عیراقی ده‌كه‌ین.
عه‌بادی داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عیراق كرد، كارتی ده‌نگدانن وه‌ربگرن،"بۆئه‌وه‌ی رێگه‌بگرن له‌یاریكردن به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان".