وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌دات و هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه‌كانیشیان بۆ نه‌بوونی پاره‌ی پێویست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه له‌په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "هه‌موو هه‌ول و توانایه‌كی خۆمان خستۆته‌گه‌ر و هه‌رچی ڕێگاكان هه‌یه به‌وپه‌ری هێزی خۆمان گرتومانه‌ته‌به‌رو دڵنیابن كۆلمان نه‌داوه و كۆلیش ناده‌ین بۆ دابینكردنی موچه، دوێنێ 15ی 1ی 2018 له‌رێگای ژمێریاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه موچه‌ی مانگی (9)ی ساڵی 2017 دابه‌شبكرێت، بۆیه هه‌رزوو رێكاره ئیداریه‌كان گیرانه‌به‌ر و لیژنه‌كانی مووچه‌ی لێ ئاگادار كرایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دووباره ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداریانكردینه‌وه، بڕی پاره‌ی پێویستیان نییه بۆ ئه‌مڕۆ".
جه‌بار یاوه‌ر داوای لێبوردن له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌شڵێت "داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌ین و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه سات به‌سات له هه‌ول و په‌یوه‌ندیداین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌كه‌مان".
ئاشكراشیكردوه، " هه‌موو لیژنه‌كانی مووچه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌ن و چاوه‌رێی دابینكردنی بڕی پاره‌ی پێویستن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا جه‌بار یاوه‌ر داواده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌رای قه‌یرانی ئابوری هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆی بخاته گه‌ر بۆ دابینكردنی موچه به گشتی و به‌تایبه‌ت مووچه‌ی ته‌واو و بێ پاشه‌كه‌وت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گشت هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم