وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند پارەی پێویست بۆ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هەرێم تەرخانکراوە و لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا دابەشدەکرێت.
دەرباز محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە بەغداد ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕێوشوێنەکانی ئەو لیژنەیەی کە وردبینی لە موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هەرێم دەکات، هەنگاوی باشی بڕیوە و پێشبینیدەکەن لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا موچەی ئەو دوو وەزارەتە دابەشبکرێت.
دەرباز محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، هاوشێوەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی، ڕێوشوێنەکانی وردبینکردنی ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەمزوانە دەستپێدەکات و بڕیارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە موچەیان پێبدرێت.
تەکانی ئەو وەزیرە کوردە لە کاتێکدایە لە وتاری ئەم هەفتەیەدا حەیدەر عەبادى ڕایگەیاند، پابەندە بە خەرجکردنى موچەى فەرمانبەرانی هەرێمەوە.