ئەمڕۆ و سبەینێ باران و بەفر دەبارێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت و باران و بەفر لە ناوچە جیاوازەکاندا دەبارێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەمڕۆ ١٨ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئاسمانی شارەکانی هەرێم، لە نێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت.

لەبارەی پێشبینییەکانی سبەینێ ١٩ی کانوونی دووەم، کەشناسی دەڵێت ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی باران باراین زیاتر دەبێت، خێرایی باش زیاتر دەبێت.




AM:11:35:18/01/2018