بەغدا بەڵگەی تەرخانکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەکاتەوە

بانكی ناوەندیی عیراق ئەو بەڵگەنامەیە بڵاودەكاتەوە كە تایبەتە بە كردنەوەی هەژماری بانكی بە بڕی 450 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دابینكردنی موچە.


بەگوێرەی نوسراوێكی بانكی ناوەندیی عیراق، كە وێنەیەكی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و كاروباری ئابوری حكومەتی هەرێم كراوە، لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، هەژمارێكی بانكی كراوەتەوە كە بڕەكەی 450 ملیار دینارەو تایبەتە بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

لەنوسراوەكەدا هاتووە، ئەو هەژمارە بانكییە تایبەت دەكرێت بە مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و  مافی جوڵاندنی پارەكە، تەنها لەدەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانە.




PM:06:46:20/01/2018