رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، كە وڵاتەكەی لەگەڵ روسیا رێككەوتنی بۆ هێرشی سەر عفرین هەیە یەپەگەش دەڵێت هەموو ئامادەکاریەکمان کردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، كە "لەئۆپەراسیۆنی سەر عفرین پاشەكشە ناكەین‌و بۆ ئەوەش رێككەوتنمان لەگەڵ روسیا هەیە".
سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاند، كە لەئۆپەراسیۆنی سەر عفرین چەند ئامانجێك هەیە، تا ئەو ئامانجانە بەدەست نەیەت سوپای توركیا هیچ پاشەكشەیەك ناكات.
هاوکات له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له‌كانتۆنی كۆبانێ به‌ڕێوه‌چوو كه بۆ ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه ئاشكراكرا، ڕوسیا سه‌رجه‌م چاودێره سه‌ربازیه‌كانی خۆی له‌عه‌فرین پاشه‌كشه پێكردوه.
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه، "پێشتر توركیا به‌ده‌موچاوی ماسكاوی جیاوازجیاوازه‌وه هه‌وڵیداوه ئه‌زمونی ڕۆژئاوای كوردستان تێكبدات و چه‌ندین گروپی تیرۆریستیشی هانداوه بۆ په‌لاماردانی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه شكستیان پێهێندرا، ئێستا توركیا هه‌وڵیداوه خۆی تاقی بكاته‌وه".
جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "گه‌لی كورد دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، وانه‌یه‌كی باش به‌ئه‌ردۆغان و سوپای توركیا‌و بهكرێگراوهكانیشیان ده‌ده‌ین و ئه‌و په‌لاماره به‌زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی توركیا ده‌شكێته‌وه‌و كۆتایی دێت، ئێمه په‌لاماری خاكی هیچ ده‌وڵه‌تێكمان نه‌داوه‌و نهشبوینهته مه‌ترسی بۆسه‌ر هیچ كه‌سێك، به‌ڵام كاتێكیش ده‌وڵه‌تێك هێرشمان بكاته‌سه‌ر، دڵنیابن، هه‌ر بسته خاكێك ده‌كه‌ینه گۆڕستان بۆیان".
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕه‌خنه‌ی توندیشی له‌ڕوسیا گرت و هێمای به‌وه‌كرد، "ڕوسیا به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد‌و به‌تایبه‌ت عه‌فرین به‌رپرسیاره، چونكه له‌و ناوچانه‌ی توركیا له‌شكركێشی لێوه ئه‌نجامداوه، چه‌ندین ڕادارو بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌بوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئێمه، ڕوسیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكردوه‌و ڕێگه‌یداوه په‌لاماره‌كه ئه‌نجامبدرێت و چاودێره‌كانی پاشه‌كشه پێكردوه".
زانیاریه‌كی مه‌ترسیداریش ئاشكراكرا كه ڕوسیا له‌گه‌ڵ توركیا ڕێكه‌وتوه تاوه‌كو عه‌فرین بخاته ژێر ده‌ستی توركیا‌و هێزه‌كانی سه‌ر بهتوركیاش له‌ئیدلب بۆ سوپای سوریای به‌شار ئه‌سه‌د بكشێنه‌وه، وه‌كو فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌ده جه‌ختیان له‌سه‌ر كرده‌وه "ئه‌مكاره دوره له‌ئه‌خلاق و بازرگانیه له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا ".
له‌باره‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی یه‌په‌گه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توركیا‌و سوپای سوریای ئازاد، ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا، "یه‌په‌گه ئاماده‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌ختتره له‌وه‌ی كه ئێستا ڕوده‌دات، دڵنیای هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، یه‌په‌گه ئاماده‌كاریی زۆرباشی كردوه‌و عه‌فرین هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و ناهێڵێت پێی هیچ داگیركار‌و دژه كوردێكی تێبكه‌وێت".