کۆی گشتی باران بارین ڕاگەیەندرا

کەشناسی هەرێم کۆی گشتی باران بارینی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و لە مێرگەسۆر زۆرترین باران باریوە


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم تا ئێستا لە هەولێر ١٠٧.٣ ملم، لە سلێمانی ١٩٩.٣ ملم، دهۆک ١٢٢.١ ملم، کەرکوک ٤٨.٤ ملم و لە هەڵەبجەش ١٤٥.٦ ملم باران باریوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە قەزای مێرگەسۆری سەربە پارێزگای هەولێر زۆرترین باران باریوە کە بڕەکەی ٣٣٤ ملم بووە، دوای ئەویش لە قەزای پێنجوێنی سەربە پارێزگای سلێمانیە کە بڕی باران بارینی ئەمساڵ تیایدا ٢٩٩.٦ ملمە.




AM:11:15:26/01/2018