ژمارەیەک لەو چەکدارانەی کە له سنوورى به‌مۆ بوون له سنورى نێوان هه‌رێم و ئێران لەلایەن هێزێکی پازدارانەوە كوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا بە "سپی میدیا"ی ڕاگه‌ياند "ئەو چەکدارانەی کە پێشتر لە سنوری بەمۆ مۆڵگەیان دروستکردبوو ئاسایش هێزشی کردە سەریان ئەمڕۆ لە شەڕێکدا لەگەڵ سوپای پاسداران15کەسیان لێ کوژراوە و سیانیان بریندار بووە".
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد ئەو چەکدارانە ژماره‌یان 19 كه‌س بووه له سنورى قه‌يتولى نزيك ئه‌زگه‌ڵه كه ده‌كه‌وێته ئه‌و ديوى بنارى به‌مۆ له چه‌مێكدا هێزێكى پاسدارانى ئێران به‌ناوى هێرشى كردوه‌ته سه‌ريان و شه‌ڕ ڕوويداوه.
بەگوێرەی زانیاریەکان له‌ناو ئه‌و چه‌كدارانه‌دا خەڵکی گەرمیان و هەڵەبجەی تێدایە و بەشێکیشیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.