فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی نادنی موچه‌ی دوو وەزارەتەکە لە بەغداوە بڵاوده‌كاته‌وه و ڕایدەگەیەنێت "موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌تە كاتێك دەنێردرێت كه لیژنه‌كان له‌كاری خۆیان ته‌واوبوون".
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ده‌ڵێت "ئه‌و هه‌واڵه‌نه‌ی به‌ناوی مامۆستا ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر واده‌ی ناردن و دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان دورن له‌راستی و ئه‌سڵ و ئه‌ساسیان نییه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە "مامۆستا ئه‌حمه‌د لێدوانی وای نه‌داوه و موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش كاتێك دابه‌شده‌كرێت كه لیژنه‌كان له‌كاری خۆیان ته‌واوبوون".