له‌شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان به‌به‌شداری سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی شاره‌كه، بۆ پاڵپشتی له‌شاری عه‌فرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ئەو مەبەستەش مۆڵەت وەرگیراوە.
بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 29ی کانونی دووەمی 2018 له‌شاری سلێمانی دەستەی پشتگیری لەعفرین خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان به‌بەشداری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی شاره‌كه، به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین و پاڵپشتی له‌كوردانی ئه‌و شاره ڕێكده‌خات.
خۆپیشاندانه‌كه كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی له‌شه‌قامی سالمه‌وه بۆ به‌رده‌م باخی گشتی له‌سلێمانی ده‌ستپێده‌كات، هاوكات ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له‌پارێزگای سلێمانی بۆ چالاكییه‌كه‌ی سبه‌ینێ وه‌رگرتووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا خۆپیشاندانی فراوان لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن کوردانی تاراوگەوە بۆ پشتیوانی لە کانتۆنی عەفرین ئەنجامدرا.