لە گوندێكی سەر بە دەڤەری راپەڕین بەهۆی گڕگرتنی غازەوە دوو برا سووتاون و یەكێكیان گیانی لەدەستداوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە رایگەیاندووە، لەگوندی قەمتەران سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە بەهۆی گڕگرتنی غاز لە كێڵگەیەكی بەخێوكردنی پەلەوەر بووەهۆی سوتانی دوو برا و بەهۆی سەختی برینەكەی یەكێكیان گیانی لەدەستدا و تەرمەكەی بەڕێكرا بۆ پزیشكاری دادەوەری ڕانیە بۆ ئەنجامدانی توێكاری بۆی، بریندارەكەش لەژێر چاودێری پزیشكیدایە بۆ چارەسەركردن لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو دوو هاوڵاتیە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن لە كێڵگەیەكی پەلەوەر وەك كرێكار كاریان كردووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوەو لەسەر ڕوداوەكەش كەس دەستگیر نەكراوە.