تەرمی ژنێک لە ناحیەی قادر کەرەم برایە نەخۆشخانە و بە وتەی کەسوکارەکەی خۆی کوشتووە.
ئەیوب حمە جێگری بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "ئەمشەو تەرمی ژنێک هێراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو و بە وتەی کەسوکارەکەی خۆی کوشتووە".
ژنەکە ناوی ناهیدە بابەحسن، تەمەن 36 ساڵە و لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.
ئاری فاتیح