کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت.
بەگوێرەی پێشبێنییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ ئاسمان لە شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت.
کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەى لە سەرجەم شارەکانی هەرێم ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت.
هەر بەپێى پێشبینییەکانى کەشناشى هەرێم خێرایى با ٥ بۆ ١٥کم دەبێت لەکاتژمێرێکدا و مەوداى بینین ١٠ بۆ ٢٠ کم دەبێت.