کەمێک پێش ئێستا سایلۆی سلێمانی لەلایەک کۆمپانیایەکی تورکی و ئەمریکیەوە تەقێندرایەوە.
سایلۆکە کاتژمێر 12 بەکاتی سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای هیوا ڕەئوف و بەسەرپەرشتی هەردوو کۆمپانیای (ASI) ئەمریکی و (EGE NITRO) تورکی تەقێندرایەوە.
پێش تەقاندنەوەی سایلۆکە دووڕیانی سەرچنار بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیاندا داخرا و هاتوچۆ قەدەغەکرا، بەڵام لە ئێستادا هاتوچۆ ئاسایی بۆتەوە.
پێشتر ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاند، دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی سایلۆ كۆنه‌كه، له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ی ٩ باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون و مۆڵێكی بازرگانی و هۆتێلێك دروستده‌كرێن، ٢٠%ی زه‌وییه‌كه‌یش ده‌كرێته سه‌وزایی و باخچه تا هاونیشتمانییان سوودی لێوه‌بگرن.