بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند " سه‌عات 12:45 ده‌قیقه‌ی شه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا، كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی ناوچه‌ی حه‌وزی سۆران بووه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووە" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له به‌رواری 2018/2/4 كاتژمێر 12:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.2 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و به قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر روویدا".
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه ناوچه‌ی حه‌وزی سۆران بووه".
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه بوومەلەرزەکە هەستی پێکراوەو، هیچ زیانێكی گیانی و مادی بەدواوە نه‌بووه.