سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانی عیراق زانیاری لەبارەی ناردنی موچەوە ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت "سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماده نییه مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت".
ئارێز عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانی عیراق به میدیاکانی حزبەکەی راگه‌یاندووه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستی به ده‌ستی به كورد ده‌كات و ئاماده نییه مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەکێتی دەڵێت "داوامان كردووه كه دوو مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام عه‌بادی ئاماده نه‌بووه كه مووچه‌ی مانگێكیش بنێرێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌یه‌وێت ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌مێنێت".
ئارێز عه‌بدوڵا داواشی كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات هه‌رچه‌ند عه‌بادی حه‌ز ناكات كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ببێت.