لە سلێمانی نرخی ئەمپێری كاكردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ دیاریكرا و بەگشتی لەنێوان 10 بۆ 11 هەزار دیناردایە بۆ هەر ئەمپێرێك.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە نرخی ئەمپێرێك بۆ موەلیدە ئەهلییەكان كە ئەمڕۆ چوارشەممە پسوڵەی كۆكردنەوەی پارەیان بۆ دەكرێت بۆ مانگی یەك كانوونی دووەم، بریتیە لە 42 دینار بۆ هەر كاتژمێرێك.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە "بەوپێیەی لەم مانگەدا موەلیدەكان لە نێوان 250-270 كاتژمێر كاریان كردووە كە یەك ئەمپێر نرخەكەی لە نێوان 10.500 بۆ 11.500 دیناردا دەبێت.
كارەبای سلێمانی دەشڵێت "ئەو جیاوازی نرخەش بەهۆی ئەوەیە كە موەلیدەكان لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر كاتژمێرەكانی كاركردنیان جیاوازە".
ئەوەشی وتووە: ئەمرۆش خاوەن موەلیدەكانی ناوشار دەتوانن سەردانی بەشی موەلیدات بكەن بۆئەوەی پسوڵەی كۆكردنەوەی پارەیان بۆ بكرێت.