سپی زانیاری ورد لەسەر هێرشەکەی سەر خانەقین بلآودەکاتەوە
ئەو هێرشەی ئەمشەو ٨ ی شوبات کرایە سەر سوپەرمارکێتێک لە خانەقین و حەوت کەس کوژران و سێ تریش برینداربوون، پێنجیان کوردن.
بەپێی زانیاریەکانی سپی ئەو چەکدارانە چوونەتە نێو سوپەرمارکێتەکەوە لە گەرەکی بەختیاری باشووری خانەقین و لەرێگای دەستڕێژی کلآشنکۆفەوە ٧ کەسیان کوشتووەو کە ٥ کوردن، ٣ تریشیان بریندارکردووە کە هەرسێکیان کوردن.
قائیمقامی خانەقین محەمەدی مەلا حەسەن ئاشکرای کردووە کە ئەو کێشەیە کۆمەلآیەتی نییەو کارێکی تیرۆریستییە.
کاتژێر 9:40 خولەکی ئەمشەوی پێنج شەممە ٨ ی شوبات له خانەقین لە گهڕهكی بهختیاری، چهند چهكدارێك لهنێو دوو ئۆتۆمبێلهوه بهچهكی كڵاشینكۆف دهستڕێژی گوللـەیان لە دووکانێک کردووە و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندارن".
AM:12:03:09/02/2018