په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌ت بندیواره‌كان ده‌گوازێته‌وه و به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كاندا دابه‌شیان ده‌كات بە ئامانجی شاردنەوەیان لە لیژنەی ووردبینی.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت "ببینن ته‌نھا په‌روه‌رده‌ی شه‌قلاوه چۆن به‌یه‌ك نووسراو له 2018/1/22، 206 كه‌س ده‌گوازێته‌وه و دابه‌شی سه‌ر قوتابخانه‌كانیان ده‌كات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشکرایکردووە "قوتابخانه‌ی گوندی وا ھه‌یه 12 كارگوزاری به‌ناوه‌وه دامه‌زراوه!!".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م گواستنه‌وه و دابه‌شكردنانه له‌زۆرینه‌ی شوێنه‌كان ده‌ستی پێكردوه تا وردبینیه‌كه‌ی به‌غدا به‌مانه نه‌زانێ!".