كەشناسی هەرێم باری كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی 9ی شوباتی 2018ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە شارەكانی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
لە بارەی كەشوهەوای سبەینێ شەممە 10ی شوباتی 2018، كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە كە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.