سلێمانی: تەرمێک دۆزرایەوە

ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەكی نەناسراو لە دەریاچەی دوكانى سەربە پارێزگاى سلێمانى دۆزرایەوە و پۆلیسیش زانیاری ئاشکرادەکات.

رائیدی مافپەروەر، ئیقبال محەمەد وتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی وتى "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا و لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە دەستیپێكردووە" .

هەروەها وتیشى "تەرمی هاوڵاتییەكە کە بە ڕەگەزی نێرەو بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان تەمەنی لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ دەبێت و شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە دیارە".




PM:06:32:10/02/2018