لیژنەیەكی دیكەی ووردبینی دەگاتە هەرێم

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی وردبینیكردنی موچە لە بەغداوە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاش زانیاری ئاشكرادەكات.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ماڵپەڕی "خەندان"ی راگەیاندووە "بڕیارە لیژنەی وردبینی حكومەتی عێراق بۆ وردبینیكردن لە لیستی موچە خۆرانی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم، لە نێویشیاندا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و دەست بەكارەكانیان بكەن".

ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕوان دەكرێت ئەو لیژنەیە ئەمڕو سەردانی هەرێم بكات، یەكەم كاری دەستپێكردنی وردبینی لە لیستی موچەخۆرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت، لە مووچە خۆرانی زانكۆی سەڵاحەدینەوە دەستپێدەكەن.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وتیشی، "لیژنەكە داوای رێژەی موچەو ناونیشان و تەواوی وردبینی و داتاكانیان كردووە لە 2015  تاكو 2017".

مانگی رابردوو لیژنەیەك بۆ وردبینیكردن لە لیستی موچەخۆرانی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە هاتنە هەرێم، بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراق بڕیاری لەبارەی ناردنی موچەی ئەو دوو وەزارەتەوە نەداوە.






PM:01:03:12/02/2018