بەهۆی باران بارینەوە ڕێگایەکی سەرەکی داخرا

بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی ئاوی بەنداوی سماقوڵییەوە ڕێگەی‌ سەرەكی‌ هەولێر- سلێمانی‌ بەتەواوی‌ ژێر ئاو كەوتووە و لەئێستاشدا ڕێگەیەكی‌ كاتی‌ بۆ هاتووچۆی‌ هاوڵاتیان كراوەتەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی باران بارینەوە ڕێژەی ئاوی بەنداوی سماقوڵیی بەرزبووەوە و ڕێگای هەولێر سلێمانی داخرا.

لەئێستاشدا ڕێگەیەكی‌ كاتی‌ بۆ هاتووچۆی‌ هاوڵاتیان كراوەتەوە و تیمەكانی‌ هاتووچۆی‌ كۆیەش چاودێری‌ ڕێگەكە دەكەن و ڕێگە بە ئۆتۆمبیلی‌ بارهەڵگر نادەن بەو ڕێگەیەدا هاتووچۆ بكات، چونكە مەترسی‌ داڕوخانی‌ لەسەرە.

بەنداوەكە ماوەی‌ چەند ساڵێكە دروست كراوەو ژمارەیەكی‌ زۆر لەو دۆنم و ڕەزو باخانەشی‌ خستۆتە ژێر ئاو كەپێشتر خەڵكی‌ ناوچەكە باخداریان تێدا دەكرد.

لای خۆشییەوە بەڕێوەبەری‌ هاتووچۆی‌ كۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندی‌ دارەكانی‌ هەولێر دەكات پەلە بكەن لەتەواو كردنی‌ ڕێگەكە بۆ ئەوەی‌ بەهۆی‌ داڕوخان و ئاوی‌ بەنداوەكەوە مەترسی‌ بۆسەر ماڵ و گیانی‌ شۆفێران دروست نەبێت.




PM:05:24:16/02/2018