هاتوچۆی سلێمانی لەرێگای په‌یامێكی به‌په‌لەوە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر چه‌ند ڕاسته شه‌قامێك و داوایان لێده‌كات پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یجی ترافیك ئێف ئێم (ڕادیۆی فه‌رمی هاتوچۆی سلێمانی) له‌زاری كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، شۆفێران ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر له‌سه‌ر چه‌ند ڕاسته شه‌قامێكی شاری سلێمانی:
ـ شه‌قامی سه‌رچنار (فلكه‌ی قۆری و پیاڵه‌كه)
ـ شه‌قامی به‌كره‌جۆ به‌رده‌م (هۆتێل هایكریست)
ـ شه‌قامی سلێمانی ـ تاسڵوجه به‌رده‌م (فه‌رمانده‌یی)
ـ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود نزیك گۆڕستانی قڕگه
ـ به‌رده‌م ناوچه‌ی پیشه‌سازی
سێ رۆژەە بارانێکی بەخوڕ پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی و شارەکانی تری هەرێمی بەگشتی گرتۆتەوەو لەچەندان شوێن مەترسی دروستبوونی لافاو دەکرێت.