بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزی هەرێم وادەی تەواوبوونی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی راگەیاند کە سێ رۆژە ناوچەکانی سلێمانی گرتۆتەوە.
ماڵپەڕی www.accuweather.com کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە بڵاویکردەوە کە لەسبەی دوو شەممەوە وردە وردە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، کەشناسی هەرێمیش پێشبینی خۆی بڵاوکردەوە کە لەسبەی دوو شەممەوە کەشوهەوا بە شێنەیی ئاسایی دەبێتەوە، لەسبەیەوە نمە باران دەبارێت و رۆژانی دواتریش دەبێت بەهەورو بارودۆخی کەشوهەوا تا پێنج شەممە ئاسایی دەبێتەوە.
ماڵپەڕە جیهانییەکە بڵاویکردەوە کە لە رۆژی ٥ شەممەوە جارێکی تر شەپۆلێکی باران دەستپێدەکاتەوە.