كەشناسی هەرێم باری كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی ئەمڕۆ لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و هەوری تەواو.
هەر بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
هاوكات بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ماوەی چەند ڕۆژێكە ڕووی لەهەرێمی كوردستان كردووە ئەمڕۆ كۆتایی دێت، بەڵام لە شەوی پێنجشەممەی داهاتووەوە، شەپۆلێكی دیكەی باران بارین ڕوو لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.