لەرووداوێكی هاتوچۆدا لە كەلار، منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش دەستگیركرا.
ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیانن بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 19ی شوباتی ی2018، لەگەڕەكی كەلاری كۆنی قەزای كەلار، ئۆتۆمبێلێك لەجۆری "مینی پاس" منداڵێكی سێ ساڵان بەناوی (شیفا ڕزگار حسێن)ی شێلاو بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
وتیشی "بەمەبەستی توێكاری، تەرمی ئەو منداڵە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ، بەندكراوە".