ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ سبه‌ینی هیچ جۆره خۆپیشاندانێكیان نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی رایانگه‌یاند كه "وه‌ك هه‌مووان ئاگادارن له‌سێ ساڵی رابردوودا درێغیمان نه‌كردووه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان".
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێت "هه‌ركاتیش به‌پێویستمان زانیبێت هاتووینه‌وه شه‌قام و ده‌نگی توڕه‌ییمان داوه به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتداراندا".
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بۆ سبه‌ینێ هیچ جۆره خۆپیشاندانێكمان نییه"، جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هه‌ركات رۆژێكمان دیاری كرد، به‌فه‌رمی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كات و شوێن به هه‌مووان راده‌گه‌یه‌نین".