كەشناسی باری كەش و هەوای ڕاگەیاند

كەشناسی هەرێم رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و سبەی ئاسمان نیمچە هەور و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند كە ئەمڕۆ لە شارەكانی‌ هەرێم ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

كەشناسی هەرێم ئەوەی‌ خستووەتەڕوو كە سبەینێ چوارشەممە 21ی شوباتی‌ 2018، لە شارەكانی‌ هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران لە درەنگانێكی شەودا هەیە.




AM:11:15:20/02/2018