وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق، ڕایگه‌یاند " ده‌ست به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت به‌ڕێژه‌ی 50% كراوه".
حازم محه‌مه‌د عه‌لی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاشكرای دەکات "وه‌زاره‌تمان ده‌ستی كرد به جێبه‌جێكرنی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت و ڕێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ش 50% ده‌بێت".
هەروەها هاتووە " هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه ده‌گرێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گشتیی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆمپانیا گشتیی بۆ خزمه‌تگوزاری تۆڕی ئینته‌رنێت و زانرییه‌كان گرێبه‌ستیان هه‌یه".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە " وەزارەت بواریان ڕه‌خساندووه بۆ كۆمپانیای نوێ، هه‌روه‌ها بواری وه‌به‌رهێنانیان ڕه‌خساندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستسیان به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئینته‌رنێت، كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه وه‌زاره‌تیان هیوا ده‌خوازێت، به‌و بڕیارانه، هاووڵاتیان و ده‌زگاكان سوود له‌و خزمه‌تگوزارییه ببینن.
تا ئێستا نەزانراوە ئایا ئەو دابەزاندنی نرخە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.