كەشناسی باری كەش و هەوای ڕاگەیاند

كەشناسی هەرێم باری كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و سبەی ئاسمان نیمچە هەوری ئەگەری نمە باران هەیە لە شەودا.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە سبەی پێنج شەممە وە "ناوچەكەمان دەكەوێتە ژێر گۆرانكاری لە ئەنجامی نزمە پاڵە پەستۆی لاوازی دەریای ناوەراست كە بۆ ماوەی نزیكەی هەفتەیەك ئاسمانی هەرێم بەردەوام هەوری دەبێت باران بە پچڕ پچڕی و نمە بارانی كەم و مامناوەند بە گوێرەی ناوچەكان دەبارێت".

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كەشناسی هەندێ كات ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەوریش دەگۆڕێت زیاتر لە ماوەی ئەم چەند رۆژە كەشێكی بەهاری دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر جێگییرە.




AM:10:17:21/02/2018