شەڕڤانان چالاکییەکانی ٣٢ رۆژی شەڕی عفرین بڵاودەکاتەوە

شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی ٣٢ رۆژی لەشکركێشی تورکیا بۆ سەر عفرین بلاودەکاتەوە.

هەسەدە رایگەیاند " لە یەكەم رۆژی لەشكركێشی توركیاوە تا ئێستا 177 شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە شەهیدبوون، هەروەها هەزار و 219 سەربازی توركیا و گروپە چەكدارەكان كوژراون".

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، "لەشكركێشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان لە كاتژمێر 5:00ی دوانیوەڕۆی رۆژی 20ی مانگی رابردووەوە تا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەردەوامی هەیە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "تا ئێستا هەزار و 219 سەرباز و سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا كوژراون".

شەڕڤانان دەڵێن، "لە شەڕو و پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانیان و سوپای توركیا لەگەڵ گروپە چەكدارانی نزیك لە توركیا 177 شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە شەهیدبوون".

ئەوایان خستەڕوو "لەماوەی 32ی رۆژی رابردوودا سوپای توركیا 793 هێرشی ئاسمانی لە رێگەی فڕۆكە جەنگییەكان و 17 هێرش لە رێگەی هەلیكۆپتەری جەنگی بە شێوەی هەڕەمەكی بۆ سەر شوێنی دانیشتوانانی عەفرین لە گوند و گەڕەكەكانی ناوچەكە ئەنجامداوە".

هەروەها دوو هەزار و 785 هێرشی هەڕەمەكی كراوەتەسەر قوتابخانەو دواجن و عەمبارەكانی ئاو و ژێرخانی ئابووری.

بەپێی بەیاننامەكە، شەڕڤانان دوو هەلیكۆپتەری سەربازی توركیا و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیان خستنووەتەخوارەوە، هاوكات 66 زرێپۆش و تانك و ئۆتۆمبێلی دۆشكە هەڵگریان تێكشكاندووە.

لەبارەی رووبەڕووبونەوەی شەڕڤانان و داعشەوە هەسەدە رایگەیاندووە، "شەڕڤانان لە دێرەزوور گوندی بەحرە-یان لە دەستی داعش رزگاكردووە، لە ماوەی مانگێكدا هەزار و 776 چەكداری داعش كوژراون و 17 ئۆتۆمبێلێ بۆمبڕێژكراو تەقێنراونەتەوە".



PM:10:12:22/02/2018