پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەك لە چەمی تانجەرۆ لەشاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى، لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی ئەو هاوڵاتییە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراو لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە .
هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، کە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی تەمەنی ئەو هاوڵاتییە لە نێوان ٥٠-٥٥ ساڵ دەبێت و بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەكی پێ نەبووە تا ئێستا ناو و شوێنی نیشتەجێبوونی نازانرێت.
ڕاشیگەیاندووە، هیچ ئاسەوارێكی كوشتنیش بە جەستەی کەسەکەوە دیار نیە.