گەرمیان...تەرمی هاوڵاتیەک دۆزرایەوە

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەک لە قەزای کفری دۆزرایەوە و بەهۆی تێکچوونی لاشەکەوە نەناسراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەقەزای کفری و نزیک قەڵا کە بە قەڵای کفری ناسراوە، تەرمی هاوڵاتییەکی نەناسراو دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کرا.

ئەوەشی وتووە، بەهۆی تێکچوونی تەرمەکەوە کە بەهۆی لافاوی چەن ڕۆژی ڕابردووەوە گەیشتووەتە ئەو جێگایە نەناسراوەتەوە.

ڕاشیگەیاند، تائێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی نادیارە و نازانرێت کوژراوە یاخود بەهۆی لافاوەوە خنکاوە.




PM:06:32:25/02/2018