وەزارەتی دارای بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی دەرکرد و ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکانی کرد.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، هاتووە، "پاڵپشت بە ماددەی (٢٨) لە یاسای باجی دەرامەت ژمارە(١١٣)ی ساڵی (١٩٨٢)ی هەموارکراو وە نووسراوی ژمارە (٢٦٩٧) لە (٢٠١٦/٦/٩)ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران داواتان لێ دەکەین هیچ موڵەتێک و گرێبەستێک و خەرجکردنی هیچ بڕە پارەیەک بەبێ پاکانەی باجی دەرامەت رایی مەکەن".

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی گەنجینەی هەرێم ئەم بڕیارە دراوە.




PM:07:51:25/02/2018