"سپی" سەردانێکی نهێنی نێچیرڤان بارزانی بۆ دەرەوەی وڵات ئاشکرادەکات

نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوەی بە نهێنی سەردانی وڵاتێکی ئەوروپی کردووە دوو ڕۆژ لەمەوپێش گەڕایەوە هەرێم.

سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەت بەنھێنێ لە سەرەتای ئەم هەفتەیە سەردانی وڵاتی فەڕەنسای کردووە و دوو رۆژ لەمەوبەر گەراوەتەوە هەرێم".

سەرچاوەکە ئەوەی نەدرکاند کە ئایا سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ فەڕەنسا سیاسی بووە یان سەردانی تایبەت و کەسی.

هاوکات میدیا فەرمیەکانی حکومەت و میدیاکانی پارتی هیچ زانیاریەکیان لەبارەی ئەم سەردانەوە ئاشکرانەکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدا کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕاگەیەندراو دواخرا.



PM:12:25:02/03/2018