كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، مەترسی هەیە دۆخی کوردستان لە گرێژنە دەربچێ.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌رینه‌وه په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه" خۆڕاگریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان سنووری دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌و هه‌تا بێت بارودۆخه‌كه ڕوو له هه‌ڵاوسانی زیاتر دهكاو له گرێژنه ده‌رچوونیشی ئه‌گه‌رێكی دوور نیه، بۆیه ئێمه لێره‌وه داوا لهكاربهدهستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه هه‌رچی زووه به‌ده‌م داواكاریه‌كانی شه‌قام و مووچه خۆرانه‌وه بچن و ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ن و ده‌ستی ئاوه‌دانی بگه‌یه‌ننه هه‌موو جێیه‌كی خاكی كوردستان".
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت "پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه زۆره به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین و سه‌ره‌ڕای رووخانی رژێمی به‌عس و پاشان هه‌ڵبژاردنی چوار خولی په‌رله‌مانی و دامه‌زراندنی چه‌ندین كابینه‌ی حكومه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ژیانێكی پڕ ناخۆشی و زه‌حمه‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ده‌ستی خزمه‌ت و ئاوه‌دانیمان به‌به‌راوورد به پێش چه‌ند ساڵی ڕابردوو كورتتر بۆته‌وه. دواتریش هاتنه پێشی قه‌یرانی ئابووری و شه‌ڕ له‌دژی تیرۆرستانی داعش یه‌خه‌ی پێ گرتووین كه ئه‌وه‌ش هێنده‌ی تر له توانا ماددی و ئابووری و مرۆییه‌كانی كه‌م كردووینه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌رباری ئه‌مانه‌ش به هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه ناجێگیره‌ی كه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆمان هاتۆته پێش و پهیوهندیهكانمانی بۆ لاوازترین ئاست هێناوه‌ته خواره‌وه و گووشارهكانیان له‌سه‌رمان چه‌ند هێنده توندتر كردووه، دیاره ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هه‌ر تاكێك درووست كردووه".