پۆلیسی سلێمانی دوو باندی ئۆتۆمبیل دزین دەستگیر دەکات

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند " دوو باندی دزینی ئۆتۆمبیلیان لە سلێمانی دەستگیر کردووە".

عەقید سەردار مەحمود بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی سلێمانی بە سپی راگەیاند " رۆژی ٦ ی ئازار دوو باندنی جیاوازی دزینی ئۆتۆمبیلیان لە سلێمانی دەستگیرکردووە کە باندێکیان ئۆتۆمبیلێکی جۆری مەرزێیان دزیووە، باندەکەی تریان تاکسیەکی جۆری کرولایان دزیووە".

 بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی سلێمانی، لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد کە باندەکە چوار کەسبوون رۆژی ٦ ی ئازار دەستگیرکراون.

دەربارەی شوناسی تۆمەتبارەکا،ن عەقید سەردار مەحمود وتی " تۆمەتبارە گیراوەکان خەڵکی دەرەوەی سلێمانین، بەلآم دزیەکەیان لەناو شاری سلێمانیدا ئەنجام داوە".

ماوەیەک چەند حاڵەتێکی دزینی ئۆتۆمبیل لە سلێمانی روویداوە، هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵێنەوەو گرتنی تاوانبارانن. 



PM:12:09:08/03/2018