وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی خشته‌ی نوێی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمیش زانیاری له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێت دابه‌شكردنی موچه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت".
وتیشی:"له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی داڕشتنی خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌یه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیاش سه‌فین دزه‌یی وتی:"هه‌ردولا په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌یان هه‌یه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن په‌ره به‌بواره‌كانی ئابوری وزه‌و سه‌رجه‌م بواره‌كان بده‌ن، جگه‌له‌وه‌ش توركیا گرنگی به‌ناوچه‌كه ده‌دات و هه‌وڵده‌دات وه‌به‌رهێنانی زیاتر ئه‌نجامبدات".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "له‌ئێستادا به‌ده‌یان كۆمپانیا هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و كارده‌كه‌ن و وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمدا ئه‌نجامده‌ده‌ن".