بەگوێرەی نوسراوێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى کە ئاڕاستەى پەروەردەى قەزاکان کراوە، داوایان لێکراوە ناوى ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بنووسن کە لە مانگى شوبات و ئازاردا دەوام دەکەن.
بەگوێرەی نووسراوێک کە لە پەیجى فەرمیى بەریوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، داواکارین بەپەلە ئەو زانیارییانەمان بۆ ڕەوانە بکەن کە لە فۆڕمى هاوپێچدا ئاماژەى پێکراوە.
هاوکات لە خاڵێکى نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێى زانیارییەکانى دوایین سى دى هێزى کار، کە زانیارى مامۆستا و فەرمانبەر لەخۆدەگرێت، ناوى ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەمان بۆ بینێرن لە فۆڕمى هاوپێچدا کەلەمانگى ٢ و ٣ى ٢٠١٨ دەوام دەکەن".
هەر بەپێى نووسراوەکە، دواکراوە سەرپەرشتیارى کارگێڕى و بەڕێوەبەرى قوتابخانە و خوێندنگە، پێویستە فۆڕمى هاوپێچ واژۆ بکەن و بەڕێوەبەر بەرپرس دەبێت لە ڕاست و دروستى زانیارییەکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێک لە قوتابخانە و خوێندنگەکان بایکۆتیان شکاندووە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکیان بەردەوامن لە بایکۆت.