پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌دواداچوون، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی قه‌زای پشده‌ر ( مكافحە ) 10 كه‌سی به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كرد كه سه‌رجه‌میان دانیانناوه به تاوانه‌كانیاندا.
پۆلیسی شارەکە ئاشکرائ کرد، پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ركه‌وت كه كه‌لوپه‌لی جۆراو جۆر و پاره و شیش و چه‌ندین شتی تریان دزیوه.
سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان سكاڵایان له لایه‌ن هاوڵاتیان له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 443 له یاسایی سزادانی عێراقی سه‌رجه‌میان ڕاگیر كراون و، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
تۆمه‌تباران له‌كات و شوێنی جیاوازدا ده‌ستگیر كراون و باند نین.
ئا: ئەمیر حەسەن